Error: No articles to display

حكومه‌تی هه‌رێم پشووه‌كه‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

حكومه‌تی عێراق رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می وه‌ك پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاند.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند پشووی ڕۆژی دوو شه‌ممه هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ و ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ دوامی فه‌رمییه‌ له‌ داموده‌زگانی هه‌رێن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق له‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2017 له‌ وتارێكدیدا سه‌ركه‌وتی به‌ سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاندوو بڕیاردرا 10ی كانونی یه‌كه‌م وه‌ك پشووی فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نرێت.