Error: No articles to display

كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مرۆ و سبه‌ی بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم پیشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 6ی كانونی یه‌كه‌م ڕاگه‌یاند ئاسمان هه‌ور و باران بارین ده‌بێت له‌ پارێزگای سلێمانی هه‌وره‌ تریشقه‌ ، ئاستی باران بارین له‌ هه‌ندێك كاتدا مام ناوه‌ند ده‌بێت.

كه‌شناسی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو له‌ ناوچه‌كانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی لێزمه‌ باران به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی هه‌ینی 7ی كانونی یه‌كه‌م ڕاگه‌یاند ئاسمان هه‌وری ته‌واو باران بارین ده‌بێت ، له‌ هه‌ندێك كاتدا ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌.

ئەلبوومی وێنەکان