Error: No articles to display

سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

‏‎لە میانەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەدا، سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێکارە دەستوورییەکاندا 

‏‎نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌كه‌ی بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ناردووه‌ تێداهتووه‌ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح و د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لە کۆشکی سەلام بەڕێوەچوو.  

‏‎لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و یاساییەکان تاوتوێکران بە تایبەتی بابەتی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێوشوێنە دەستووری و یاساییەکاندا. 

‏‎لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆمار پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و پتەوکردنی گیانی کارکردنی هاوبەشی لە نێوان هەموو لایەنەکان دووپاتکردەوە، هەروەها ئاماژەیکرد بۆ گرنگی تێپەڕاندنی گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەکان و خۆ بەدورگرتن لە زمانی زبری راگەیاندن لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا، روونیکردەوە هەرجیاوازییەک لە ئارادا بێت دەبێت لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستوورییەکاندا و رێوشوێنە دیموکراسییەکاندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە پێناوی پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی نیشتمانی و دەستکەوتە دیموکراسییەکان بۆ خزمەتی عێراق و گەلەکەی.