Error: No articles to display

له‌ سلێمانی زیاتر 53 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری كارو چالاكیه‌كانی مانگی رابردوی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ پێی یاساو ریێنماییه‌كان هه‌ر شویێنك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك تایبه‌ت بۆ جه‌ماوه‌رنیوز نێردراوه‌ به‌پێی ئاماری مانگی تشرینی دووه‌م (11) 2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (3.719) سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (490) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، (272) شوێنیش سزای ماددی دراون هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچی (6) شوێن داخراون.

له‌ ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا هاتووه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌م (2018)، زیاتر (53) تۆن و (2) سه‌د كیلۆ گرام مه‌واد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبراون.

هه‌روه‌ها كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ (8‌) ملیۆن و (5) سه‌د هه‌زار دیناره‌ و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌ پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاری پێده‌كه‌ن هه‌رشویێنێكی كاركردن پابه‌ند مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری و بازرگانی نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.