تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

کانونی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ كاتی ڕوداوی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن له‌ ریگه‌ی ژماره‌ 115وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو تیمه‌كانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو و هاوكاریكردنى سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌كاتى تووشبوونیان به‌هه‌ر ڕووداوێكى سرووشتى كه‌به‌هۆى بارانه‌وه‌ درووست ببێت.

 به‌رگری شارستانی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌كاتى بوونى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراودا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌ تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه‌ بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى ژماره‌ 115 وه.