Error: No articles to display

بیرمه‌ندێكی كورد كوچی دوایي كرد

کانونی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز، نوسه‌ر و ڕوناكبیر و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كاژیك له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. 
لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە زانکۆی بەغداد، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. پاشان لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوكردنی خوێندن و پاشان لە زانكۆكانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی وتنەوەی وانەی خوێندووە.
لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.
لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. 
د. جه‌مال نه‌به‌ز یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی (كاژیك) و لە ساڵی 1962 كوردستانی جێهێشتووە.
ئەو بیرمەندە كوردە، ئەمڕۆ شەممه‌ 8 كانونی یه‌كه‌م لە تەمەنى 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

ئەلبوومی وێنەکان