Error: No articles to display

موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌رێم هاوتای به‌غداد ده‌كرێت

کانونی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی بڵاویكردۆته‌وه‌ ناوەڕۆکی کۆنووسی کۆبوونەوەی ڕۆژی ٥-١٢-٢٠١٨ ی لیژنەی پێکھاتوو بە ئەمری دیوانی لە بەغدا ژمارە ٩٨ لە ١٣-١١-٢٠١٨ بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە یەکخستنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسیە قارەمانەکان لەگەڵ ھاوتاکانیان لە بەغدا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو جێی دڵخۆشیە لیژنە ھاوبەشەکە کە بەسەرۆکایەتی خاتوو (ناجیحە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری)سەرۆکی دەزگای شەھیدانی فیدڕاڵیە، لە بڕگەی ١ ی کۆنووسەکەدا داوایان لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم وەک ھاوتاکانیان لە بەغدا.

ئەوەی جێی سەرنجە تەرخانکراویی ھەردوو دەزگای شەھیدان و زیندانیانی سیاسی حکومەتی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی بوودجەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە خشتەی خەرجییە سیادییەکان، بۆ ئەمساڵیش ٢٠١٩ بەھەمان شێوە بڕوانە ھەردوو خشتەی خوارەوە کە ھاوپێچی پڕۆژە قانونی بوودجەی فیدڕاڵ ساڵی ٢٠١٩ یە، ئەوەش ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێ کە مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی بە پێی ماددەی ١٣٢ ی دەستوور لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵیە.

واتە ھەرێم ساڵانە تا ٢٠١٤ بەشداری بوودجەی ئەو دوو دەزگایەی کردووە بە ڕێژەی ١٧٪‏ ، و بۆ ئەمساڵیش بە ڕێژەی ١٢,٦٧٪‏ بە بێ ئەوەی ھیچ سوودێکی بۆ شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم ھەبووبێ، چونکە بەشە بوودجەی ھەرێم دوای داشکاندنی خەرجییە سیادییەکان بووە.