به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: به‌ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز نوسەران و روناکبیران ره‌مزێکی مه‌زنیان له‌ده‌ستدا

کانونی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوای پرۆفسیۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ده‌كات ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " به‌ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز نوسەران و روناکبیران دڵسۆزێکی گه‌وره‌و ره‌مزێکی مه‌زنیان له‌ده‌ستدا که‌ هه‌رگیز بەسانایی جێگای پڕنابێته‌وه‌و کۆچی ئه‌و که‌ڵه‌ نوسەرو روناکبیرە خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ هەموان".

پرۆفسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ڕۆژی شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.

 

ده‌قی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان 
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری نوسەرو بیرمەند و کەسایەتی دیاری ئەدەبی کورد پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز 
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی دڵته‌زێنی کۆچی دوایی نوسەرو بیرمەندی و کەسایەتی دیاری ئەدەبی کورد پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز مان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری کردین.
به‌ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز نوسەران و روناکبیران دڵسۆزێکی گه‌وره‌و ره‌مزێکی مه‌زنیان له‌ده‌ستدا که‌ هه‌رگیز بەسانایی جێگای پڕنابێته‌وه‌و کۆچی ئه‌و که‌ڵه‌ نوسەرو روناکبیرە خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ هەموان بەتایبەتی بۆ من کەدۆستێکی نزیکم بوو زۆر سودم لە راوبۆچونەکانی وەردەگرت . جێگەی ئاماژە پێدانە کەمامۆستای بەرێز یەکێ بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد ( کاژیک ) .
ئێمه‌ له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری ئه‌و کۆسته‌ین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو ھاورێ و ھاوبیرانی مامۆستاین .
له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی مامۆستا جەمال نەبەز به‌ به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری و ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه‌ راجعون

لەگەڵ رێزی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
8_12_2018