باج له‌سه‌ر جگه‌ره‌ زیاد ده‌كرێت

کانونی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019وه‌ باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی جگه‌ره‌ زیاد ده‌كرێت.

به‌پێی نوسراوێك كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ واژوی ڕێباز حه‌ملان ،وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر تێداهاتووه‌ " له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی به‌رهه‌می ناخۆ و هاوتاكردنی ڕه‌سمی گومرگی جگه‌ره‌ له‌ هه‌ردوو گومرگی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان".

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێم هاتووه‌ بڕیارماندا به‌ زیادكردنی ڕه‌سمی گومرگی له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی هاورده‌ به‌ ڕێژه‌ی (100%).

له‌ نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌م بڕیاره‌ له‌ به‌رواری 14ی شوباتی 2018 ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.