سبه‌ی موچه‌ی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

کانونی یەکەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌م موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

ڕۆژی سێ شه‌مه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌م موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم تائیستا موچه‌ی 9 مانگی دابه‌شكردووه‌ و تائیستا چاره‌نوسی موچه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی ساڵی 2018ی ڕووننه‌كردۆته‌وه‌ به‌ چ میكانیزمێك دابه‌شده‌كرێت و چاره‌نوسی ئه‌و موچانه‌ چی به‌سه‌ر دێت؟