پۆلیسی سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌هاوڵاتیان كه‌ گوایه‌ نه‌وتیان بۆ وه‌رده‌گرێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ناوی‌ وه‌رگرتنی‌ نه‌وته‌وه‌، كارتی‌ نه‌وت‌و بڕی‌ 50 هه‌زار دیناری‌ له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ وه‌رگرتووه‌و نه‌وته‌كه‌شی‌ بۆ وه‌رنه‌گرتون، پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ری‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

پۆلیسی سلیمانی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (هـ، ع، ق) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1985 دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌. له‌ئێستا تۆمه‌تبار به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 457 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌نده‌و دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی‌ له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌كه‌ن تا روبه‌روی‌ ئه‌م حاڵەته‌ نه‌خوازراوانه‌ نه‌بنه‌وه‌