Error: No articles to display

نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا کۆبوونه‌وه‌

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى کانونى یه‌که‌مى 2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ جۆن وێلکس باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێکى یاوه‌ى کرد که‌ له‌ به‌ڕێزان لۆرد فرانسیس مۆد و مارتن وار کونسولى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى کوردستان پێکهاتبوو.

له‌ دیدارێکدا وێلکس باسى دوا پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غداى کرد و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى حکوومه‌تى به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمى کوردستان و دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها چاکسازییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى به‌رز نرخاند که‌ ماوه‌یه‌که‌‌ له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا ده‌ستى پێکردووه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى به‌ریتانیاى له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌کاندا بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد و پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى پرۆگرامى ڕابردووى حکوومه‌تى هه‌رێم و پرۆسه‌ى چاکسازى له‌ داموده‌زگاکانى حکوومه‌تدا خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیى چاکسازییه‌کان و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهاتى له‌ که‌رتى گشتى و تایبه‌تدا دووپات کرده‌وه‌.

تاوتوێکردنى چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ست به‌ دۆخى ناوچه‌که‌ و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى زیاترى دۆخى ئابووریى هه‌رێم، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.