Error: No articles to display

كچه‌ كوردێك خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشرا

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ئۆسلۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌خشرایه‌ كچه‌ كوردیه‌كی ئیزدی. نادیه‌ موراد.

له‌ڕێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لە نادییه‌ موراد، كچە كوردی ئێزدی و دینس مۆكویگی، پزیشكی كۆنگۆیی.

له‌ وتارێكدا نادیه‌ موارد ڕایگه‌یاند سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە.

نادیه‌ موراد هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە.

ناوبراو وتیشی  ئاماژەی بەوەشکرد، داعش هەوڵیدا پێکهاتەیەکی سەرەکی لە عێراق رەشبکاتەوە. داعش هەموو خەونەکانمی لەنێوبرد و ژیانی تێکداین.