Error: No articles to display

پۆلیسی سلێمانى‌ تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر ده‌کات

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌تۆمه‌تی فێڵکردن له‌هاوڵاتیان که‌ گوایه‌ نه‌وتیان بۆ وه‌رده‌گرێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا.

تۆمه‌تباره‌که‌ به‌ناوی وه‌رگرتنی نه‌وته‌وه‌، کارتی نه‌وت‌و بڕی 50 هه‌زار دیناری له‌ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی وه‌رگرتووه‌و نه‌وته‌که‌شی بۆ وه‌رنه‌گرتون، پاش تۆمارکردنی چه‌ند سکاڵایه‌ک له‌سه‌ری، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان تۆمه‌تباره‌که‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.

تۆمه‌تباره‌که‌ ناوی (هـ، ع، ق) له‌دایکبوی ساڵی 1985 دانیشتوی شاری سلێمانییه‌. له‌ئێستا تۆمه‌تبار به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 457 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و دانی به‌تاوانه‌که‌یدا ناوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا نه‌که‌ن تا روبه‌روی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوانه‌ نه‌بنه‌وه‌.