Error: No articles to display

شه‌وانه‌ تونێلى پێشڕه‌و داده‌خرێت

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى تونێلى پێشڕه‌وه‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌کو رێککه‌وتى 19 ى 12 ى 2018، شه‌وان له‌ کاتژمێر 8 ه‌وه‌ تاوه‌کو کاتژمێر 4 ى به‌یانى جگه‌ له‌ رۆژانى پێنج شه‌ممه‌ ‌و ‌هه‌ینی، تونێله‌که‌ داده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیکى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ "به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى کارى چاکسازیى له‌تونێلى پێشڕه‌و، له‌ڕۆژى (10 - 12 - 2018) تاوه‌کو ڕۆژى (19 - 12 - 2018) شه‌وان له‌کاتژمێر (8)ى شه‌و تاوه‌کو کاتژمێر (4)ى به‌یانى تونێله‌که‌ داده‌خرێت، بێجگه‌ له‌ڕۆژانى پێنج شه‌ممه‌‌ و ‌هه‌ینی".

تونێلى پێشڕه‌و شارى سلێمانى که‌درێژیه‌که‌ى زیاتر له‌یه‌ک کیلۆمه‌تره‌ وناوچه‌ى شارباژێر به‌سلێمانیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌ کارئاسانى زۆرى کردووه‌ بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان و نزیک کردنه‌وه‌ى رێگایه‌کى دوور.