فه‌ره‌سیه‌كان پردی ده‌ره‌دۆین چاكده‌كه‌نه‌وه‌

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و كاروباری مرۆیی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان پردی ده‌ردۆین چاك ده‌كاته‌وه‌.

بێستۆن ژاڵه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو كۆنسۆڵی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ كرد ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بونی سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ل ئه‌و كۆمپانیایه‌دا كۆبوینه‌وه‌ كه‌ كاری چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ جێبه‌جێده‌كات.

 ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو كۆمپانیاكه‌ به‌ڵێنیداوه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا و دوای گه‌شتنی كه‌ره‌سته‌كان پرده‌كه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌و هاتوچۆی لێوه‌بكرێت.

پردی ده‌ره‌ دۆین ده‌كه‌وێت نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار به‌ هۆی لافاوه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ پرده‌كه‌ تێكشكا.