بڕى 400 کیلۆگرام تاعین ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌

کانونی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


برێکى زۆرى شیرینى له‌بازگه‌ى تاسلوجه‌دا ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، و سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانیش ده‌ڵێت پاش ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بریارى له‌ناوبردنى دراوه‌.

پاش ئه‌وه‌ى له‌ بازگه‌ى تاسلوجه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برێکى زۆر له‌ شیرینى له‌ جۆرى تاعین که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیاز بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایى بیهێنێنه‌ ناو شارى سلێمانى و ساغى بکاته‌وه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌و شیرینییه‌ هیج زانیارى و ناونیشانێکى له‌سه‌ر نه‌بووه‌ و به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و لێکۆلینه‌وه‌ى زیاتریش ده‌ست به‌جێ‌ ره‌وانه‌ى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانیان کردووه‌.

له‌باره‌ى بێ‌ و ئه‌نجامى پشکنینى شیرینییه‌که‌وه‌، گۆران قادر سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ووتی: ئه‌و بره‌ شیرینییه‌ى که‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ نزیکه‌ى 400 کیلۆگرام بووه‌ و هیج زانیارییه‌ک و به‌روارێکى له‌سه‌ر نه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستى پشکنین نمونه‌که‌ى ره‌وانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى کراوه‌، و پاش ئه‌نجامى پشکنینه‌که‌ش ده‌ریخستووه‌ که‌ ئه‌و جۆه‌ شیرینییه‌ خراپبووه‌ و به‌ها خۆراکییه‌کانى له‌ده‌ست داوه‌، و شیاوى خواردن نییه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و بره‌ شیرینییه‌ به‌ بریارى قائیمقامى سلێمانى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى له‌ناوبراوه‌.