Error: No articles to display

کۆنفرانسى پلانى ستراتیژى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌کان‌و چاره‌سه‌رکردن به‌رێوه‌ده‌چێت

کانونی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


کۆنفرانسى ئابورى نێوان شارى سلێمانیو شارى سنه‌ ده‌ستیپێکرد به‌مه‌به‌ستى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ ئابوریه‌کان‌و کۆتاییپێهێنانیان.

به‌سپۆنسه‌رى ژوورى بازرگانیو پیشه‌سازى سلێمانیو له‌ژێر دروشمى "ئێمه‌ پلان به‌ستراتیژیانه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌ هاوچه‌رخه‌کان داده‌ڕێژین"، دووهه‌مین کۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى هاوبه‌شى پارێزگاى سنه‌و سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو که‌ زانکۆى پۆلى ته‌کنیکى سلێمانى رێکیخستبوو.

یاسین ره‌حیم، جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیو پیشه‌سازى سلێمانى که‌ به‌شدارى له‌پانێڵى تایبه‌ت به‌ڕه‌وشى ئابورى کرد، وتى "ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا یه‌که‌م ژووربوو که‌ پرۆتۆکۆڵى کارى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ شارى سنه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران واژۆکردوه‌ له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى شاره‌کانى ترى ئێراندا پرۆتۆکۆڵى کارى هاوبه‌شیان هه‌یه‌".
وتیشى "گرنگى ئه‌م کۆنفرانسه‌ بۆزیاتر ئاگاداربونه‌ له‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى که‌هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوپارێزگادا تابتواندرێت پێکه‌وه‌ هه‌وڵ بۆچاره‌سه‌ریان بدرێت یان ئه‌و گرفتانه‌ى هه‌یه‌ له‌ ڕوى ئابوریه‌وه‌ پێکه‌وه‌ بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا " له‌م کۆبونه‌وه‌ناده‌ سود وه‌رده‌گرین له‌هاتنى که‌سانى به‌رپرسى پله‌باڵاى حکومى که‌ له‌ کێشه‌کان ئاگاداربن تا خۆیان له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنیان بده‌ن و بتوانن کارى بازرگانى و په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌کان به‌باشى به‌ڕێوه‌بچێت".

ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه‌ حکومه‌تى ئێران ده‌بێت کار بکات بۆ ئه‌وه‌ى کارگه‌کانى خۆى بێنێته‌ هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت شارى سلێمانى تا بتوانێت به‌رهه‌مه‌کانى زیادبکات، وه‌ له‌ئێستادا بازرگانانى ناوخۆ هه‌وڵ بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندى زیاتر ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ئه‌وروپا بۆ هێنانى ئه‌و به‌هه‌مانه‌ى که‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌نارده‌کردنیانى قه‌ده‌غه‌کردووه‌".