له‌داقوق ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى کورد له‌پۆسته‌کانیان دورده‌خرێنه‌وه‌

کانونی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌

قایمقامى شارۆچکه‌ى داقوقى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوک ئاشکراى ده‌کات که‌ له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌رى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ تاکو ئێستاکه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه‌ 60 به‌رپرسى ئیدارى کورد له‌ شارۆَکه‌ى داقوقى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوک له‌ پۆسته‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و لا دراون.

ئه‌میر خودا که‌ره‌م قایمقامى قه‌زاى داقوق له‌ لێدوانێکدا بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ووتى : له‌ شارۆچکه‌که‌مان دوو گرفتى سه‌ره‌کیمان هه‌یه‌، یه‌که‌میان گرفتى کشتوکاڵییه‌ ودووه‌میان کێشه‌ى ئه‌منی وئیدارییه‌،به‌راستى سه‌رکردایه‌تى کورد بێده‌نگى به‌رامبه‌ر دوور خستنه‌وه‌مان له‌ پۆسته‌که‌مان هه‌ڵبژاردووه‌،له‌ دواى 16ى ئه‌کتۆبه‌ره‌وه‌ 60 به‌رپرسى کورد له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌کان لادراون،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رى کوردیش له‌ پۆسته‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

وتیشى: ئیداره‌ى ئێستاى ناوچه‌که‌ 16ى ئوکتۆبه‌رى به‌ ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رامه‌کانیان دژ به‌ کورد جێبه‌جێ بکه‌ن،به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا که‌ بۆیان ره‌خساوه‌ تا سه‌ر بۆیان نابێت.