Error: No articles to display

له‌هه‌ولێر و به‌غداد کۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

ئاب 19, 2018

له‌ دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ لایه‌ن دادگاى فیدراڵى عێراقه‌وه‌ لایه‌نه‌کان له‌ هه‌وڵى هاوپه‌یمانیدان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مشه‌و له‌و هه‌ولێر و به‌غداد کۆبونه‌وه‌ له‌ نێوان چه‌ند لایه‌نێک ئه‌نجام درا.

ئه‌مشه‌و له‌ به‌غداد هه‌ر یه‌که‌ له‌ هاوپه‌یمانى سائیروون، ڕه‌وتى حیکمه‌،هاوپه‌یمانى نه‌سر و وه‌ته‌نییه‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانیان رانه‌گه‌یاند ئه‌وه‌یان "خستۆته‌ڕوو" کراوه‌ ده‌بن به‌ رووى لایه‌نه‌کانى تردا،به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ حکومه‌تى داهاتووى عێراق.

کۆبوونه‌وه‌ ئه‌و چوار لایه‌نه‌ له‌ به‌غدا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌که‌ى هه‌ولێر ‌که‌ له‌ نێوان میحوه‌رى وه‌ته‌نی، که‌ بریتین له‌ لایه‌نه‌ سوننییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى کۆبونه‌وه‌ و له‌ دواى کۆبنه‌وه‌که‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌ و جه‌ختیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێکھێنانى حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى رێکه‌وتنى سیاسى و پێشێلنه‌کردنى ده‌ستوور.