دوو کەس بە تۆمەتی گیرفان بڕین دەستگیر ده‌كرێن

کانونی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بڕینی گیرفانی چەند هاوڵاتیەک و دزینی پارە لێیان دەستگیرکران.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ دوو تۆمەتبارەکە بە ڕەگەز عەرەبن و ناویان (ح. ج. ک.) (س. ع. ع.) هەشت سکاڵای یاساییان لەسەرە.

لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە