زیاتر له‌ 200 كیلۆ گۆشت ده‌ستی به‌سه‌رداگریرا

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، كۆگایه‌كی خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌ستگێره‌كان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی  جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌ستگێڕه‌كان له‌ كۆڵانی ئه‌وقافی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

وتیشی به‌پێیی رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان نابێت هیچ جۆره‌ گۆشتێك زیاتر له‌ جارێك خاوبكرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خاوبونه‌وه‌ به‌كتریا له‌ناو خوێنه‌كه‌ گه‌شه‌ده‌كات و به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌نها ئه‌و بڕه‌ی به‌كارده‌هێنرێت خاوبكرێته‌وه. 

گۆران قادر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد رۆژانه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی، پسوڵه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت و رێكاری پێویست به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ و له‌‌ كۆگای خاوه‌نی ئه‌م خوارده‌مه‌نیه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتره‌ له‌ (200) كلیۆگرام گۆشتی خراپ بوو و زیاتر له‌ (15) كیلۆ گرام نۆكی ئاماده‌كراودا گیراوه‌‌، كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ له‌ناو نۆكاودا بووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاكه‌ داده‌خرێت و ئه‌و گۆشت و نۆكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت‌