په‌روه‌رده‌ هۆكاری پێشكه‌وتنی یابانه‌

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه‌ یابان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 13ی كانونی یه‌كه‌م  له‌ سمینارێكدا له‌ زانكۆی سلێمانی  ئه‌كیتوبۆ كیلۆشیتا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دانوستانی ژاپۆن _ كوردستان له‌ توكیۆ تیشكی خسته‌ سه‌ر پێشكه‌وتنی یابان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئاماده‌بوان كه‌ له‌ "په‌روه‌رده‌وه‌ و فیركردنه‌وه‌" پێشكه‌وتین.

 ناوبراو وتیشی مامۆستایان به‌رزترین پله‌یان  له‌ ژاپۆن هه‌یه‌.

ئه‌كیتوبۆ كیلۆشیتا هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد خوێندكاران له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ژینگه‌ پارێز و گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی خۆیان فێرده‌كه‌ین.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو له‌ پاڵ پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌لتوری یابانیان له‌ ده‌ستنه‌داوه‌ به‌رده‌وام گرنگی پێده‌ده‌ن.

شایه‌نی باسه‌ "ئه‌كیتوبۆ كیلۆشیتا" به‌ پۆشاكی یابانیه‌وه‌ ئاماده‌ی سیمناره‌كه‌ بوو.