ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ریکلامی بازرگانی

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خه‌رجیه‌كانی ڕاده‌گرێت

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ راگرتنی به‌شێك له‌ خه‌رجییه‌كانی به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵ.

له‌ نوسراوێكدا كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ئاراسته‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كردووه‌ .

نوسراوه‌كه‌ له‌ سێ بڕگه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ تێداهاتووه‌ ڕاگرتنی گشت خه‌رجێك له‌ ڕێكه‌وتی 16ی كانونی یه‌كه‌می 2018 جگه‌ له‌ موچه‌ و پێشینه‌ی خرجكراوی مانگانه‌ و كریه‌كانی مانگانه‌ و خاوێنكردنه‌وه‌ و خواردن.

هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه‌ ڕاگرتنی ته‌مویلكردنی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاگان له‌ ریكه‌وتی 25ی كانونی یه‌كه‌می 2018.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ڕاگرتنی زیادكردنی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌.

ئەلبوومی وێنەکان