وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانى حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان ده‌کات

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 13ى کانونى یه‌که‌مى 2018، وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى محمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى سه‌ردانى حزبى زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان کرد به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى 33 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنی حزبى زه‌حمه‌تکێشان.

وه‌فدى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکانى حزب و به‌شێک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسی حزبى زه‌حمه‌تکێشانه‌وه‌ پێشوازی کران .

به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود په‌یامى پیرۆزبایى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموراتى گه‌یانده‌ حزبى زه‌حمه‌تکێشان، هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن ته‌ئکیدیشى کرده‌وه‌ که‌هه‌ردوو حزب چۆن له‌ڕابردوو ته‌باو هاوڕابون له‌ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و له‌داهاتوش هه‌رواده‌بن.

لاى خۆشیانه‌وه‌ هاوسه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تکێشان سوپاسى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستانیان کرد و هیوایان خواست په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو حزب به‌هێزتر بێت له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌کاندا.