Error: No articles to display

وه‌فدێکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ڕۆژى پێنج شه‌مه‌ 13 ى کانونى یه‌که‌مى 2018 وه‌فدێکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان) به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز عبدلله‌ حاجى محمودبه‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست له‌شارى هه‌ولێر سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستانى کرد و له‌لایه‌ن باپیر کاملا سکرتێرى حزب و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌که‌بى سیاسی حزبى کرێکاران و ره‌نجده‌رانه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا .

له‌دیدارێکدا ڕه‌وشى سیاسى کوردستان و عێراق و دواین پێشهاته‌سیاسه‌کانى گۆڕپانى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ کرا. پاشان تیشکخرایه‌سه‌ر پرسى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حوکمه‌تى هه‌ریمى کوردستان و هه‌ردو لا هاوڕا بون له‌سه‌ر پشتیوانى کردنى حکومه‌تێکى به‌هێزو تۆکمه‌ که‌ له‌ئاست خواست و داواکارى هاوڵاتیان بێت و ئومێدى باشکردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیانى کوردستان ببه‌خشێت له‌داهاتودا.

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌ په‌یوندى نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ کراو هه‌ردولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر کارى هاوبه‌ش و پته‌وکردنی زیاترى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان.