له‌ بازیان كرێكارێكی بیانی گیانی له‌ ده‌ستدا

کانونی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن توانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بازیان كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كارگه‌ی ئاسنی ستیل ڕوویداوه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار برینداربوون، یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و كرێكاره‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ بیانییه‌.

بازیان ده‌كه‌ێته‌ خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی.