Error: No articles to display

‌ له‌ سلێمانی نۆرینگه‌یه‌ك و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت

کانونی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بەهۆی نەبونی مۆڵەت و بە نایاسایی کارکردن، لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەک و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خات.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی هاوبه‌شی تەندروستی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە پزیشکیەکان، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نۆرینگه‌ی جه‌مال و ده‌رمانخانه‌ی رێنما له‌شاری سلێمانی داده‌خرێن.

وتیشی نۆرینگەی جه‌مال له‌ گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی پێشتر پسوڵه‌ی بۆكراوه‌ و ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ پابه‌ندی ئه‌و (18) جۆر ده‌رمانه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان ‌بۆی دیاریكردون بێت و جۆری زیاتر له‌ ده‌رمانخانه‌كه‌یدا نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ بڕیاری داخستنی شوێنه‌كه‌ دراوه‌.

گۆران قادر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد سه‌رپێچی ده‌رمانخانه‌ی رێنما له‌ گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه‌، به‌پێی یاسا رێگه‌ به‌و شوێنانه‌ نادرێت بێ مۆڵه‌ت كاربكه‌ن، بۆیه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌تی كاركردن ته‌واوده‌كات