Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌رده‌كات

کانونی یەکەم 15, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنمایەکی نوێی ده‌رده‌كات له‌باره‌ی له‌ شوێن دانانی فه‌رمابه‌رانی گرێبه‌ست.

به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ واژۆی ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ تێدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێت له‌ شوێن فه‌رمانبه‌رێكی تر پێویسته‌ ئه‌و ساڵه‌ دابمه‌زرێت كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی تێدا فه‌سڵكراوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو پێویسته‌ وێنه‌ی نوسراوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌ له‌كار لادراوه‌ هاوپێچی نوسراوی ئه‌و كه‌سه‌ بكرێت كه‌ وه‌ك گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داده‌مه‌زرێت هه‌مان بڕوانامه‌ و پسپۆڕی فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ كار لادراوه‌كه‌ی هه‌بێت.