ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ریکلامی بازرگانی

له‌ كفری ده‌وامی قوتابخانه‌كان ڕاگیرا

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌به‌ر مه‌ترسی دروستبونی لافاو له‌ كفری ده‌وامی ئێوارن قوتابخانه‌كان ڕاگیرا .

ئه‌مرۆ 17ی كانونی یه‌كه‌م به‌ هۆی بارانبارین و مه‌ترسی دروستبونی لافاو له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی كفری ده‌وامی دوانیوه‌ڕوان ڕاگیرا.

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجامی لیزمه‌باران لافاو دروستبوو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانی گیانی مادی لێكه‌وته‌وه‌.

تیمه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتنی گه‌میان خراونه‌ته‌ حه‌ڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.

 تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی داواشیان له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ له‌ كاتی دروستبونی لافاو په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی 104 و 115.

له‌ ئێستادا تیمی فرۆكه‌وانی پۆلیسی هاتوچو چونه‌ته‌ گه‌رمیان بۆ ڕزگاركردنی هه‌ر كه‌سێك كه‌ ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی لافاو بێته‌وه‌.