دایكی شه‌هیدان ئاڵای كوردستانیان له‌ په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه‌

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 17ی كانونی یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستان مه‌راسیمێكی شكۆدار ئه‌نجامدرا.

دایكی چوار شه‌هیدی شه‌ڕی داعش ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێك له‌ودایكانه‌ خاتوو گه‌رده‌ دایكی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بوو.

رێڤینگ هرورى، سەرۆکى کاتى پەرلەمانی كوردستان له‌ وتارێكدا رایگەیاند، هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە کۆمارى کوردستان لەلایەن قازى محمد سەرۆک کۆمارى کوردستان رۆژێک بوو بۆ ئەوەى گەلى کوردیش بەنەتەوەکانى تر بناسێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "رەنگى ئاڵاى ئێمە دەربڕینى پێکهاتەى جیاجیاى گەلى ئێمەیە کە مێژوویەکى پڕ لە خوێنبەخشینى و جەرگ سوتانى دایکان هەیە بۆ پاراستنى خاک رۆڵەکانیان بەخشى، بۆیە دایکانى ئێمە هۆکارى روناکى بەخشن بۆ لێبوردەیی و پێکەوەژیان، هەر بۆیە پەرلەمانى کوردستان بەبڕیارى ٤٨ لە ١٩ى ٦ى ٢٠٠٤ رۆژى ١٧ى ١٢ى هەموو ساڵێکى دیارى کرد وەک رۆژى ئاڵاى کوردستان ودایکان".
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئاڵای كوردستان ئه‌مڕۆ ڕۆژی دایكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان .

شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدرا بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان.