پشووی په‌رووه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور پشووی په‌روه‌رده‌ی بڵاوكرده‌وه‌

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩، رۆژانی ٢٠١٨/١٢/٢٥ و ٢٠١٩/١/١ و ٢٠١٩/١/٦ پشووی ڕەسمی دەبێت، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری یەکەم لە رۆژی ٢٠١٩/١/٧ ــەوە دەستپێدەکەن و تا رۆژی ٢٠١٩/١/١٦ بەردەوام دەبن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێمابۆ ئه‌وه‌كراوه‌ پشووی کۆتایی وەرزی یەکەمیش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/١/١٧ دەستپێدەکات و لە رۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١/٢٢ کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١/٢٣ دەوامی ڕەسمییە