ڕێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان داخرا

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو ڕێگای پردی ده‌ره‌دۆین له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان _كه‌لار ڕگیرا.

.هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێدا بڵاویكرده‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی پردی دەرەدوێن لەسەر ڕێگای (کەلار - دەربەندیخان) له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە داڕماوه‌ له‌دوای كوتایی هاتنی لافاوه‌كه‌ بۆماوه‌یەکی كاتی ڕێگاکە كرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی به‌رده‌وامی باران و دروستبوونی لافاوەوە‌ دیسان ڕێگاكه‌ دادەخرێت.

هاتوچۆی گەرمیان داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکات کە بۆماوەیەکی کاتی و تا دوای تەواوبوونی لافاو و باران ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن، و لە ڕێگای بەمۆوە بۆ ژاڵەناو و پاشان دەربەندیخان هاتووچۆ بکەن.

پردی ده‌ره‌دۆین هه‌فته‌ی پێشوو به‌ هۆی دروستبونی لافاوه‌ ڕووخا.