Error: No articles to display

پۆلیسى هه‌ولێر: 145 ئۆتۆبیل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌

ئاب 20, 2018

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر پلانى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بۆ رۆژانى جه‌ژنى قوربان ده‌خاته‌ڕوو له‌وباره‌یه‌وه‌ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر دڵنیاى ده‌داته‌ هاوڵاتیانى پاریزگاى هه‌ولێر که‌ هێزه‌کانى پۆلیس شه‌و و ڕۆژ له‌ خزمه‌تى هاوڵاتیاندان.

عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێش جه‌ژن پلانه‌کانمان ده‌ست پیده‌کات و له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا هێزه‌کانى پۆلیس ئه‌رکى خۆیان جیبه‌جێ ده‌که‌ن له‌ ناو بازار و پاره‌که‌کان و شوینى یاریکردن.

وتیشى له‌ دواى کردنه‌وه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر – که‌رکوک پێشبینى هاتنى گه‌شتیارێکى زۆر ده‌که‌ین بۆ شارى هه‌ولێر.

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو لیژنه‌ى تایبه‌ت له‌ ده‌زگا خزمه‌تگوزرایه‌کان دابینکراوه‌ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ ئه‌و گه‌شیارانه‌ى رووده‌که‌نه‌ هه‌ولێر وا هه‌ست بکه‌ن ده‌زگاکان له‌ خزمه‌تى گه‌شتیاراندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هیچ که‌موکورێک ڕوونه‌دات.

عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د باسى له‌وه‌کرد له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا هێزه‌کانى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ هاوکارى ئاسایشى هه‌ولێر توانیومانه‌ 39 تاوانبار به‌ تاوانى کوشتن ده‌ستگیر بکه‌ین و 16 تاوانبار که‌هه‌ستاون به‌کارى دزى ده‌ستگیر بکه‌ین 9 تاوانبارى جۆراو جۆریش ده‌ستگیرکراون.

وتیشى 145 ئۆتۆمبیلى سه‌رپێچیکار که‌ سه‌رپێچى جۆراوجۆریان کردووه‌ بونه‌ته‌ مایه‌ى بێزارکردنى هاوڵاتیان ده‌ستى به‌سه‌ر دا گیراوه‌ و 20 ده‌مانچه‌ى بى مۆڵه‌ت ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ و 8 کلاشینکۆف ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک بیکه‌یسى و 161 فیشه‌کى جۆراو جۆر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.