ئه‌مشه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا ده‌گاته‌ هه‌ولێر

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مشه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا ده‌گاته‌ هه‌ولێر و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه‌ریم شه‌نگالی، وه‌زیری ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێده‌كرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا له‌گه‌ڵ نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

هۆڵندا یه‌كێكه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ هاوپه‌یمانی دژی داعش و تیمه سه‌ربازیه‌كانی هۆڵندا ڕاهێنانیان له‌ ساڵی 2016وه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه‌.