سبه‌ی موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 18ی كانونی یه‌كه‌م موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاریشه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی كانونی یه‌كه‌م موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی كاره‌با و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ و وه‌به‌رهێنان و ده‌ستپاكی و ده‌زگای مین و دیوانی چاودێری و دارایی دابه‌شده‌كرێت .