Error: No articles to display

سلێمانى ... شوێنێکى ئاماده‌کردن و گه‌یاندنى نێرگه‌له‌ داخرا

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى نه‌بونى مه‌رجى کارکردن له‌ شوێنه‌که‌یدا، لیژنه‌ى ریستۆرانت شوێنى ئاماده‌کردنى نێرگه‌له‌یه‌ک له‌شارى سلێمانى داده‌خات و سه‌رکى لیژنه‌که‌ ده‌ڵێت شوێنه‌که‌ گونجاو نیه‌ بۆ شوێنى ئاماده‌کردنى نێرگه‌له.

هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ریستۆرانتى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: به‌هۆى پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان شوێنى ئاماده‌کردن و گه‌یاندنى نێرگه‌له‌ى ماڵى داده‌خات.

وتی: شوێنى ئاماده‌کردنى نێرگه‌له‌ى ماڵى کۆمه‌ڵێک سه‌رپێچى هه‌یه‌ که‌ نه‌بونى مۆڵه‌ته‌کانى ته‌ندروستى و گه‌شتوگوزار، نه‌بونى کامێراى چاودێرى و ناردنى نێرگه‌له‌ى خێرا بۆ شوێنه‌کان به‌بێ ره‌چاوکردنى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستی.

هه‌روه‌ها هه‌بونى خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌کان له‌ نێرگه‌له‌ى ماڵى یه‌کێکى تره‌ له‌ سه‌رپێچیه‌کان،‌ به‌پێى یاسا و رێنماییه‌کان نابێت له‌ کافتریا، شوێنى ئاماده‌کردن و کێشانى نێرگه‌له‌و گازینۆکان خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌کان دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌که‌ و خاوه‌نه‌که‌ى روبه‌روى یاسا ده‌کرێنه‌وه‌.

رونیکرده‌وه‌؛ به‌هۆى نزیکى شوێنه‌که‌ له‌ مزگه‌وته‌وه‌، نێرگه‌له‌ى ماڵى گونجاو نیه‌ بۆ ئاماده‌کردنى نێرگه‌له‌، کافتریا، شوێنى کێشانى نێرگه‌له‌ و گازینۆ، که‌ ئه‌مه‌ش نه‌بونى مه‌رجێکى تره‌ له‌ شوێنه‌که‌دا.

وتیشی: به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ریستۆرانته‌وه‌ نێرگه‌له‌ى ماڵى داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌ى رێکارى یاسایى پێویستى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.