سلێمانى ...راگرتنى وه‌رگرتنى پاره‌ى کاره‌باى نیشتیمانى له‌هاوڵاتیان

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دابه‌شکردنى کاره‌باى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌رگرتنى پاره‌ى کاره‌با له‌ سبه‌ینێوه‌ ڕاده‌گیرێت تاوه‌کو یه‌که‌م ڕۆژى ده‌وامى ساڵى نوێ.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دابه‌شکردنى کاره‌باى سلێمانى له‌ ئاگادارى نامه‌یه‌کدا که‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌کانى کاره‌با له‌ ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى کردوه‌، ڕایگه‌یاند: به‌هۆى هاتنى سه‌رى ساڵى نوێى زاینیه‌وه‌ له‌ڕۆژى سێ شه‌ممه‌وه‌ به‌روارى 18-12-2018 ه‌وه‌ به‌هۆى داخستنى حساباتى ساڵانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌مانه‌وه‌ پاره‌ى کاره‌با له‌ بنکه‌کانى وه‌رگرتنى پاره‌ى کاره‌با وه‌رناگیرێت.