Error: No articles to display

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى ئاڵاى به‌رز ڕاگرت

کانونی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رۆژى ئاڵاى کوردستانى به‌رز راگرت.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وکارمه‌ند وفه‌رمانبه‌رانى دام وده‌زگاکانى حکومه‌ت ئاماده‌ى بوون، دواى پێشکه‌شکردنى سروودى ئه‌ى ڕه‌قیب، ئاڵاى کوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ رێناس فه‌رزنده‌ نه‌زه‌ت، که‌ له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش بریندار ببوو، به‌یاوه‌رى به‌ڕێز که‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌کاله‌ت به‌رزکرایه‌وه‌ .

دواتر که‌ریم سنجارى به‌ ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ وتارێکى پێشکه‌ش کرد تیایدا وێڕاى پیرۆزبایى به‌بۆنه‌ى ئه‌م رۆژه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ حکومه‌ت هه‌میشه‌ گرنگى به‌ یادکردنه‌وه‌ى رۆژانى سه‌روه‌رى ورۆژانى سه‌خت ودژوارى گه‌لى کوردستان داوه‌ وئه‌مه‌ش واى کرد په‌رله‌مانى کوردستان له‌ ساڵى 2009 دا بڕیارى دا ئه‌م رۆژه‌ وه‌کو رۆژى ئاڵا بناسێنێت که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنى ئه‌م ئاڵایه‌ له‌ شارى مهابادى پایته‌ختى کۆمارى کوردستان.

وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌رێمى کوردستان به‌ چوار ساڵى زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕى وخۆى له‌ چه‌ندین به‌ربه‌ست وقه‌یران ده‌رباز کرد ودووپاتیکرده‌وه‌ به‌ هه‌وڵى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى وه‌کو ڕێناس فه‌رزنده‌ وهێزه‌کانى ئاسایش وناوخۆ وکارمه‌ندانى حکومه‌ت هه‌رێمى کوردستان به‌ پارێزراوى مایه‌وه‌ وگه‌لى کوردستان سه‌لماندى یه‌ک ده‌نگ ویه‌ک هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ وئاسۆیه‌کى گه‌ش چاوه‌ڕێى گه‌لى کوردستان وهه‌رێمى کوردستان ده‌کات.

شایانى باسه‌ په‌رله‌مانى کوردستان که‌ له‌ ساڵى 2009 بڕیارى دیاریکردنى رۆژى 17ى دیسه‌مبه‌رى به‌ رۆژى ئاڵا دابوو، هاوکات له‌ ساڵى 1999 ، په‌رله‌مان به‌ فه‌رمى ئه‌و ئاڵایه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستاى وه‌کو ئاڵاى فه‌رمى هه‌رێمى کوردستان ناساند.