سلێمانى ... خوارده‌مه‌نیه‌ک داده‌خرێت

کانونی یەکەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى پایه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى خوارده‌مه‌نییه‌ک داده‌خات.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرتێنه‌رى له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى سه‌رپێچى کردن له‌ مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستی، لیژنه‌ى یه‌ک-ى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان خوارده‌مه‌نى خاوێن له‌ گه‌ڕه‌کى کارێزه‌وشک داده‌خات.

وتی : لیژنه‌ى یه‌ک له‌ خوارده‌مه‌نى خاوێن ده‌ستى به‌سه‌ر (92) قاپ جگه‌رى به‌ستوى هاورده‌ کراوى ئێرانیدا گرتوه‌ که‌به‌پێى یاسا و رێنماییه‌کان هاورده‌ و فرۆشتنى جگه‌رى به‌ستو قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌هه‌رشوێنێک ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت دا‌ده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌ى رێکارى پێویستى یاسایى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته‌ به‌ر.

رونیکرده‌وه‌: خواردن و به‌کارهێنانى جگه‌رى به‌ستو مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌ سنوریه‌کانى لێده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکى ناسکیه‌ زوخراپ ده‌بێت، چه‌ندین پشکنینى له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ى وڵات بۆکراوه‌ و له‌ پشکنینه‌کان ده‌رنه‌چوه‌ بۆیه‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ هاورده‌کردنى قه‌ده‌غه‌کراوه‌، ئه‌وه‌شى له‌بازاڕه‌کاندا ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت به‌شێوه‌ى قاچاخ هاورده‌کراوه‌.

هه‌روه‌ها ووتى : جگه‌ر رێژه‌ى کۆلسترۆڵى به‌رزه‌ بۆئه‌و که‌سانه‌ى فشارى خوێنیان هه‌یه‌ زیانى هه‌یه‌، به‌هۆى ئه‌و خاوبونه‌وه‌ و دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌یه‌وه‌، جگه‌ره‌ هاورده‌‌کراوه‌که‌‌ به‌ها خۆراکیه‌که‌ى له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌رخواردنێک به‌هاى خۆراکى نه‌ما مه‌ترسى بۆسه‌ر ته‌ندروستى مروڤ دروست ده‌کات.

وتیشی: به‌بڕیارى قائیمقامى سلێمانى و له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ خوارده‌مه‌نى خاوێن داده‌خرێت و رێکارى یاسایى پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌که‌ى ده‌گیرێته‌به‌ر.