زانیارى له‌سه‌ر روداوى ئۆتۆمبێله‌که‌ى توى مه‌لیک

کانونی یەکەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى تیژڕه‌ویه‌وه‌ له‌ شه‌قامى توى مه‌لیکى سلێمانى ئۆتۆمبێلێک وه‌رگه‌ڕا له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ ده‌ڵێت ئۆتۆمبێله‌که‌ له‌ترافیکلایتى داوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ کاتژمێر (8:15) خوله‌کى به‌یانى له‌ گۆڕه‌پانى (30) مه‌ترى تووى مه‌لیک ئۆتۆمبێلێک وه‌رگه‌ڕا.

هاتوچۆى سلێمانى له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌یدا ئه‌وه‌شى وتوه‌: هۆکارى ڕووداوه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ڕه‌نگى سوورى ترافیک لایت به‌هۆى تیژڕه‌ویه‌وه‌ له‌لایه‌ن شۆفێرى ئوتومبیلى جۆرى ئه‌ڤیۆ.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه‌: به‌هۆى ڕوداوه‌که‌وه‌ زیانى مادى به‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ که‌وتوه‌ و هیچ زیانێکى گیانى به‌دواى خۆیدا نه‌هێناوه‌.