Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات په‌یوه‌ندى به‌ هێله‌ گه‌رمه‌کانه‌وه‌ بکه‌ن

ئاب 20, 2018

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى پلانى ئه‌منى رۆژانى جه‌ژنى ڕاگه‌یاند له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا هاتووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌پلانێکى ئه‌منیدا سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کان ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م هێزه‌کانیشى ده‌خاته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیى زیاتره‌وه‌، داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌کات له‌کاتى بونى هه‌ر ڕوداوێکى نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندى به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌کانى پۆلیسه‌وه‌ بکه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو مه‌فره‌زه‌ى تایبه‌ت له‌ناو بازاڕه‌کان بونیان ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌کانى ده‌کات که‌ هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ بنه‌بڕکردنى دیارده‌ى ته‌قه‌مه‌نى و ده‌مانچه‌ى مورو یارییه‌ رێگه‌پێنه‌دراوه‌کان که‌ ده‌بێته‌ هۆى بێزارى هاوڵاتیان.

- به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات له‌ بونى هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندى بکه‌ن به‌هێلى گه‌رمى (104) به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتن و (105) به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان