Error: No articles to display

بڕێکى زۆر پاکه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت

کانونی یەکەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى هه‌بونى دوو به‌روار له‌سه‌ر لیبڵه‌کانى و ده‌رنه‌چونى له‌ پشکنین، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر مه‌وادى پاکه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى له‌ناوده‌برێت.


گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامى سه‌ردانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان بۆ بازاێ‌ و شوێنه‌ گشتیه‌کان و پشکنین بۆئه‌و کاڵاوشمه‌کانه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت ده‌کرێت، له‌ کۆگایه‌کى عه‌مبارکردن ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (440) کارتۆن مه‌وادى پاکه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و نمونه‌ى ره‌وانه‌ى تاقیگه‌ ده‌کرێت بۆ پشکنین.

وتی: له‌و بڕه‌ مه‌وادى پاکه‌ره‌وانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ (80) کارتۆنی له‌ جۆرى (که‌ف)ه،‌ له‌ پشکنین ده‌رکه‌وتوه‌ به‌ کوالێتى نزم و له‌ئاستى کوالێتى داواکراو و (185) کارتۆنیشى دو به‌روارى له‌سه‌ره‌،‌ به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق و ئه‌و کوالێتیه‌ى دیاریکردوه‌ به‌رهه‌م نه‌هێنراوه‌ هه‌روه‌ها هه‌بونى دوبه‌روار له‌سه‌ر لێبڵ یاخود کاڵاوشمه‌کان رێگه‌پێدراو نیه‌.

وتیشی: جۆرێکى ترى ئه‌و پاکه‌ره‌وانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ (ئه‌کتیڤ)ه‌ و بڕه‌که‌شى زیاتر له‌ (175) کارتۆنه‌ و ماوه‌ى به‌کارهێنانى به‌سه‌رچوه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد: به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى ته‌واوى ئه‌و مه‌واده‌ پاکه‌ره‌وانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.