حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند

کانونی یەکەم 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ) حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند.

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند بەبۆنەی جەژنی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەسیح حەزرەتی عیسای كوڕی مەریەم (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی برایانی مەسیحیمان لە كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانە و یەكبوونی نیشتیمانی.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 25ی كانونی یه‌كه‌م لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.