Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: ده‌رمانى ساخته‌ له‌ پرۆسه‌ى ئه‌نفال کاریگه‌رتره‌

ئاب 20, 2018

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ڕاگه‌یاند : له‌کاتێکدا ، بیست و حه‌وت ساڵ تێ ده‌په‌ڕێنین به‌سه‌ر ئه‌زمونى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان دا هه‌موو لایه‌نێکى سیاسى له‌ کوردستان ،کاتێک تێکۆشان و قوربانیمان دا بۆ ژیانێکى سه‌ربه‌رزانه‌ و سه‌ربه‌خۆ بۆ تاکى کورد ، تا کۆمه‌ڵگایه‌کى ته‌ندروست به‌رهه‌م بهاتبایه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌زمونى حوکمڕانى له‌هه‌رێمدا له‌ به‌ر هۆکار گه‌لێک نه‌توانرا کۆمه‌ڵگایه‌کى پێشکه‌وتوى هاوچه‌رخ و ته‌ندروست بونیاد بنێین.

هێماش بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات بۆ بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى پێشکه‌وتوى شارستانیه‌ت پاراستنى ئاسایشى خۆراک و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ته‌ندروستى یه‌ ، که‌ تیایدا هاوڵاتى هه‌ست به‌ ئاسوده‌یى و بوون و که‌سێتى خۆى بکات .

به‌ڕیزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ داو ده‌رمانێ که‌ له‌ کوالێت دا ده‌رناچێ و دابه‌ش ده‌کرێ و ده‌درێ به‌ هاوڵاتى و که‌س وکارى ئه‌نفال و دایکى خاوه‌ن شه‌هید ، ئه‌م کاره‌ به‌ده‌ له‌ پرۆسه‌ى ئه‌نفال کاریگه‌رتره‌ بۆ له‌ناوبردنى سه‌روه‌تى مرۆیى له‌ کوردستان ، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاکێکى کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدا بێ ، له‌پێناو به‌دامه‌زراوه‌کردنى سیستمێکى ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌کانى ئێستاو ئاینده‌مان.