پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی عێراق زیاد نه‌كرا

کانونی یەکەم 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاربوو حكومه‌تی نوێی عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بهێنێت و پشكی كورد له‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 زیاد بكات، به‌ڵام به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم وه‌ك خۆی جارێكی تر نێردرایه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌ڕه‌ی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی جارێکیتر پرۆژە یاسای بودجەی ناردەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی هەرێمی کوردستانیش وەک خۆی ماوەتەوە کە12.67%. لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکانی حکومەتی عیراق، هەرێمی کوردستان رێژەی13.9% عیراق پێکدەهێنێت.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ رازی نابین بەسەپاندنی ئەو رێژەیە بەسەر خەڵکی کوردستاندا ، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو فراکسیۆنە کوردیەکان پێکەوە رێگربین لەتێپەڕبونی ئەو رێژەیە.