داوای ڕاگرتنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت

کانونی یەکەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ك له‌ ریكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داوای راگرتنی  به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ژماره‌یه‌ك له‌ ریكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بڵاویانكرده‌وه‌ داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتن و بڕیار و ڕێنمایی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌ 70% تاوه‌كو وه‌زاره‌تی كار له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كان ده‌گه‌ن به‌ باوه‌ڕبوون به‌ ریژه‌یه‌ك.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا هاتووه‌ لابردنی ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی موچه‌ و به‌شداریكردنی نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ لیژنه‌ پزیشكیه‌كاندا.

ئەلبوومی وێنەکان