هه‌رێم و به‌غدا دانوستان له‌سه‌ر مه‌له‌فی دارایی ده‌كه‌ن

کانونی یەکەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌ڕه‌تی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ " پاشەكەوتی موچە نامێنێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باس له‌ سی سیناریۆ ده‌كات له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ بوودجه‌ی 2019ی عێراق و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سیناریۆی یەكەم پشكی ھەرێم 12.67%  و خەرجێ سیادیەكان دەستكاری نەكراوە، پشكی ھەرێم لە ڕووی تیۆری 9.7 ترلیۆن دینارە. لێرە دەبێ ھەرێم 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات.
له‌باره‌ی سیناریۆی دووەم ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو پشكی ھەرێم 12.67%  ە و خەرجی سیادی كەمكراوەتەو، پشكی هەرێم لە ڕووی تیۆری  11 ترلیۆن و 590 ملیار دینارە لێرە دەبێ ھەرێم رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بكات.
له‌ سیناریۆی سێهەم هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات مه‌سعود حه‌یده‌ر تەنھا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجی حاكمە  دەرمان و پارەی جوتیاران بۆ هەرێم خەرج بكرێت بەپێی لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی دارایی عێراق. هەرێم نەوت  ڕادەست ناكات بە داهاتی نەوت و داهاتەكانی تر  مووچەكە تەواو دەكرێت و پاشەكەوتی موچە نامێنێت. هەروەھا ئامادەسازی دەكرێت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2019  دانوستان بكرێت لەسەر هەموو مەلەفە دارایی و ئابورێكانی نێوان ھەرێم و بەغداد. هەروەها بە پێ ی دەستوور، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵیە و پەیوەست نییە بە هیچ مەلەفێكی تر