ئه‌مرۆ ته‌رمی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له‌ سلێمانی به‌خاك سپێرا

کانونی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 22ی كانونی یه‌كه‌م  تەرمی پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەز تەرمی  پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی به‌رچاو  له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هاوڕێ و كه‌سوكاری ، تەرمەکەی لە گۆڕستانی گردی شێخ مارف لە شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.

دکتۆر جەمال نەبەز رێکەوتی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ و لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. 
لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا لە زانکۆی بەغداد، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. پاشان لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوكردنی خوێندن و پاشان لە زانكۆكانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی وتنەوەی وانەی خوێندووە.
لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.
لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. 
د. جه‌مال نه‌به‌ز یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی (كاژیك) و لە ساڵی 1962 كوردستانی جێهێشتووە.
ئەو بیرمەندە كوردە، ئەمڕۆ شەممه‌ 8 كانونی یه‌كه‌م لە تەمەنى 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.