به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێك سێ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا

کانونی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەسەر ڕێگای کەلار _ ناحیەی باوەنوور ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان ئاڵتیما وەرگەڕا لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (عه‌لی کەمال) لەدایکبووی 1992 لەگەڵ دوو سەرنشین بەناوەکانی ( ئوێدد محمود ) لەدایکبووی 1990 (ئه‌حمه‌د حسین)لەدایکبووی 2000 کەسەرجەمیان دانیشتووی قەزای کەلارن گیانیان لەدەستداو دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون و لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.